بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گیەر پێردرسێن لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا بە ئاماژە بە پەلاماری ئەم دواییانەی رژێمی ئیسراییل بۆسەر دمشق پێتەختی سوریا گوتی : پەلامارە ئاسمانیەکانی ئیسراییل بۆسەر سوریا مایەی نیگەرانین .
فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەر لەبەیانی چوارشەممە لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و ئاسمانی لوبنانەوە باشوری دمشقیان بۆردومانکرد .
ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان ، بنکەکانی ئەرتەشی سوریاو ژێرخانەکانی سوریا ئەداتە بەر پەلامار .
پێدێرسێن لەم کۆبوونەوەدا هەروەها ئاماژەی کردە پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا و گوتی : ئەندامانی لیژنەی دەستووری سوریا لە بارەی پرۆژەی بەرایی رێککەوتوون .
..........
340